چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستگیرکرا

بە پێێ هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی رەشەممە، تۆفێق محەممەدی چالاکی کرێکاری، دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە لە شوێنی کارەکەی و لە کاتی کارەکەی دەستگیر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردانی ئەم چالاکە کرێکارییە دیار نییە و هەروەها سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەشی، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە لە شوێنی دەستبەسەر بوون و هۆکاری دەستگیرکردنی.


AM:09:33:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌