دەستگیرکردنی دوو شارۆمەندی خەڵک پیرانشار

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ١٩ی رەشەممە دوو شارۆمەندی پیرانشاری بە ناوەکانی "قادر محەممەدپوور" تەمەن ٢٨ ساڵ و "عیزەت مەحموودی" تەمەن ٣٩ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ، دەستگیر کراون.

جێگەی ئاماژەیە سەرەڕای هەوڵ و کۆششی بنەماڵەکانیان، بەڵام تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرن و ناوەندە بەرپرسەکان خۆیان لە وەڵامدانەوە بە بنەماڵەکانیان دەبوێرن.


PM:03:11:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌