زیاتر لە ٩٥ کچی شاری قورووە، وازیان لە خوێندن هێناوە

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ئەمساڵەوە زیاتر لە ٩٥ کچ لە قوتابخانەکانی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری قورووە وازیان لە خوێندن هێناوە.

جەعفەر عەبدولمەلەکی، جێگری پەروەردە و بارهێنانی شاری قوروە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییانە بە هەواڵنێرییەکانی راگەیاندوە، هۆکاری سەرەکی وازهێنانی ئەم کچانە لە خوێندن، کێشەی ئابووری بنەماڵەکان و هەروەها زوو بە مێرددانی ئەم کچانەیە لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە لە تەمەنی مناڵیدا.

یەکێک لەو کێشانەی کە لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئێران و کوردستان، نیگەرانی چالاکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە بەزۆر بە شوودانی کچانە لە تەمەنی مناڵیدا.


AM:11:44:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 22 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌