ساڵانە نزیک بە ٣٠ هەزار کەس، بە هۆی پیسی هەواوە لە ئیران گیان لە دەستدەدەن

بە پێی هەواڵەکان، بەرپرسی رێکخراوی پاراستنی ژینگە لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێرییەکان راگەیاندووە، بە هۆی پیسی هەواوە هەموو ساڵێک لە ئێران ٢٩ هەزار و ٦٠٠ کەس لە شارە گەورەکان گیان لە دەستدەدەن.

هاوکات بەرپرسی هات و چۆی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە کە هەموو ساڵێک زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن.

کێشەی پیسی هەواو ژینگە یەکێک لەو کێشانەیە کە ٣ دەیەی رابردوودا لە ئێران زۆر باسی لێوە دەکرێت. شارەزایانی بواری ژینگە رەخنە لە سیاسەتەکانی رژیم دەگرن بە هۆی پیسی هەواو تێکدانی ژینگەی ئێرانەوە.

لە لایەکتروە رژیم لە بری هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی ژینگە، ژینگەپارێزەکان وەک دوژمن چاو لێدەکات و لە ئێستادا دەیان کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز لە ئێران و کوردستان لە زیندان دەستبەسەرن.

کێشەی پیسی هەوا، وشکبوونی ڕووبارەکان و زیاتر بوونی بیابانەکان، وشکبوونی دەریاچە و زەلکاوەکان و خۆڵبارین لەو کێشانەن کە لە ئێران بە ئاشکرا دەبیندرێت.
هەر لەم پەیوەندەدا، زیاتر لە ٤ مانگە لە بەشێکی زۆری شاری تاران بۆیەکی ناخۆش و پیس بڵاو بۆتەوەو تا ئێستە نەتوانراوە چارەسەر بکرێت.


AM:11:35:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 59 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌