قوربانی بوونی ٥ کرێکار بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە لە قەزووین

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی دووشەممە ٢٠ی رەشەممە، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی بەرهەمهێنانی چەسپ کۆمپانیای (ایران چسپ)، لە شارۆچکەی پیشەسازی ئەلبوورز لە قەزووین، ٤ کرێکار برینداربوون و کرێکارێک گیانی لە دەستدا.

بە پێی زانیارییەکان ٢ کەس لە کرێکارە بریندارەکان بە هۆی سووک بوونی برینەکانیانەوە بە شێوەی سەرپێیانە چارەسەریان وەرگرتووەو ٢ کەسیتر بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.


AM:11:13:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌