گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بانەیی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی هەوالێک ەک بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٢٠ی رەشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە کۆڵانی مزگەوتی حاجی وەیسی، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی "عەلی رەحمانی" تەمەن ٤٠ ساڵ هۆی داڕووخانی بەشی ئاسانسۆر کەوتۆتە خوارەوەو گیانی لە دەستداوە.

نەبوونی ئەمنییەتی کار و نەپاراستنی ستانداردەکانی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکارەکانەوە، مەترسی بەردەوامە بۆ سەر کرێکارەکان بە شێوەیەک کە ئێران لە پلەی ١٠٢ دایە لە باری ئەمنییەتی کار و شوێنی کارەوە لە دونیا.


AM:09:28:12/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌