٣ شارۆمەندی کورد لە ورمێ لە سێدارە دران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ٣ شارۆمەندی کورد لە ورمێ لە سێدارە دران.
١_ناجی عومەر زادە کوڕی عومەر خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ
٢_حسێن ئیبراهیمی کوڕی حەبیب، خەڵکی بۆکان
٣_خەلیل ساڵحی خەڵکی ورمێ
ئەو ٣ کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بوو لە بەندیخانە بوون و حوکمی سێدارەیان لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بەسەردا سەپا بوو.
هەر لەم پەیوەندییەدا بە پێی ئامارێک کە ماڵپەڕی مافی مرۆیی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی ڕابردووی زایینی ٢٥ لە سەدی ئەو کەسانەی کە لە سێدارە دراون کورد بوون.

AM:11:09:11/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌