لاوێکی سەقزی چارەنووسی نادیارە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لاوێکی سەقزی بە ناوی "ئارام بەهرامی" تەمەن ٣٠ ساڵان، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوەو تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم لاوە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند:" تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم لاوە بۆ بنەماڵەکەی ڕوون بەبۆتەوەو هەروەها نازانرێت لە لایەن کام ئۆرگانی دەوڵەتییەوە دەستگیر کراوەو لە کوێ دەستبەسەرە. ناوەند و ئۆرگانە دەوڵەتییەکان وەڵامی بنەماڵەکەی نادەنەوە لەوەی کە کوڕەکەیان لە کوێ دەستبەسەرەو لە بەرچی گیڕاوە."


PM:10:20:19/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌