بەڕێوەچوونی رێ و رەسمێک بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک لە دێولان

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٣٠ ڕێبەندان، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە رۆژی ٢ی رەشەممە، رۆژی زمانی دایکی، لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی "ڕەچەی لەیلاخ"ەوە رێ ورەسمێکی ئەدەبی بەڕێوەچوو.

لەو رێ و رەسمەدا کە ژمارەیەک لە چالاکانی ئەدەبی و کەلتووری و مەدەنی دێولان و دەورووبەری ئامادە بوون، بە خوێندنەوەی شیعر، پەخشان و گۆڕانی فۆلکلۆری کوردی، رێز لەم رۆژە گیرا و جەخت کرایەوە لە سەر پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی دایکی نەتەوەی کورد.


PM:10:10:19/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌