بەڕێوەچوونی رێورەسمی ٢٦ رێبەندان لە وڵاتی فینلاند


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی ٢٧ی رێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٦ی فێبریواری ٢٠١٩ رێ و رەسمی ٢٦ ی ڕێبەندان لە وڵاتی فینلاند بە ئامادەبوونی ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە لەو وڵاتە و ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان و کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. ئەمەش دەقی راپۆرتی ئەو رێ و رەسمەیە کە لە لایەن هاوڕێیانی کۆمەڵە لە فینلاندەوە بۆ ئاسۆی رۆژ هاتووە:

ئاهەنگی ڕۆژی کۆمەڵە پێکهاتبوو لە دوو بەش، بەشی سیاسی وهۆنەری کە وەک نەریتی هەمیشەیی بەشی ئەوەڵ سیاسی و بەشی دووهەم بۆ گۆرانی وهەڵپەرکێ تەرخا ن کرابوو .

دەستپێکی مەراسمەکە ئاوا دەستی پێ کرد بەخێر هاتنی میوانەکان و نۆێنەری لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم بەشداربووانی رێوڕەسمەکە وە هەروەهاڕیزو بابەت و بڕگەی ڕێوڕەسمکە لە لایەن هاوڕێ مەنسووری یاریەوە پێشکەش کرا کە پێشکەشکاری ڕێوڕەشمەکە بوو

سەرەتای مەراسمەکە بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پی کرد پاشان چەند ساتێک بێ دەنگی ڕاگەیاندرا بۆ ڕێزگرتن لە گیان بەخت کردوانی کۆمەڵە و سەرجەم گیان بەختکردوانی بزۆتنەوەی شۆڕشگیڕانەی خەڵکی کوردستان بێ دەنگیەکە بە پارچە شێعرێک شکا لە ژێر ناونیشانی " تۆ بە هێزی نامری مردن لە ئاستدا کۆیلەیە چۆنکە گیانی تۆ درووشمە بانگەوازە ڕێگەیە " بە دوای ئەو شێعرە ئەوین برزوی یەکیکتر لە پیشکەشکارانی مەراسمەکە بە زمانی فینڵاندی بە خێر هاتنی میوانەکانی کردبە دوای ئەو ەدا پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە لە لەیەن هاوڕی ئیبراهیم کۆنەپۆشی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی خوێندرایەوە بە دوای پەیامەکەی کۆمیتەی ناوەندیشێعری بۆ هەڵۆ رەوەزبڕەکان " شێعری هاوڕی جەلیل ئازادیخواە " لە لایەن هاوڕێ مەنسوور یاریەوە پێسکەش کرا بە دوای ئەو شێعرە هاوڕێ فایق مەسعودی پەیامی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" فینلاند" پێشکەش کرد . بە دوای پەیامەکە ی کۆمیتەی کۆمەڵە لە فینلاند لایەنەکانی بەشداربوو پەیام بروسکەی پیرۆزباییان خوێندەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە

١-نۆینەری حیزبی دیموکرات کوردستان " میرۆ قادری"

٢- نۆێنەری یەکیتی نیشتمانی کوردستان عئێراق "جبار جومعە"

٣- نۆینەری پارتی دیموکراتی کوردستانر ی عێراق"شلێرخان "

٤-نۆینەری ژنانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان "ئەسمەرخان "

٥-نۆینەری فدراسیونی کوردانی فینلاند "وڵات نەهری"

٦-نۆینەری پێشمەرگە دێرینەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان "هیوا شوانی"

٧-جابر ئەحمەد فعال سیاسی از مرکز مطالعات اهواز

٨-نوێنەری بززۆتنەوەیگۆڕان " سیروان سابیر" بەڵام بێ پەیام بوو.

٩- پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دیموکرات کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە بەدەستمان گەیشت بەڵام خۆیان بەشدار نەبوون لە ڕێوڕەسمەکە بە هۆی ئەوە کە هەمان ڕۆژ کۆنفرانسی حیزبییان هەبووە .

بە دوای پێشکەش کردنی پەیامی لاینەکان بەشی ئەوەڵی بەرنامەکە کوتایی پی هات ولە لایەن پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە پشوویەکی ٢٠ خۆلێکی ڕاگەیاندرا بۆ پەزێرایی لە میوانەکان و بەشداربووانی رێوڕەسمەکە بە خواردن و خواردنەوەی چا و قهوە و نۆشابە و شیرینی بەشی دووم بەکەمێک تاخیر بە هۆی کێشەی تکنیکی دەستی پێکرد سەرەتا داوا کرا لە گۆرانی بێژی دەنگ خۆش کاک مووسا مەریوانی با بفەرمی بۆ چڕینی گۆرانی کە لە گەڵ پێشوازی بەشداربووان رووبەڕوو بوو بە دوای ئەویش گۆرانی بێزی دەنگ خۆش کاک پشتیوان ئوبەید هات هەر کام لەو دوو گۆرانی بێژە نزیک ٤٠ خۆلێک گۆرانیان دەخۆیند باقی کاتەکە تەرخان کرا بوو بۆ نەجمەی غۆڵامی و شۆڕش مەریوانی کەڕوو بەڕووی پێشوازیەکی گەرم لە لایەن بەشداربووانەوە کە تا درنگانێکی شەو ئاهەنگەکە درێژەی کێشاو بێ هیچ کێشە و گرفتێک کۆتاییی پی هات .


AM:09:39:19/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌