گەنجێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان بە هۆی گوشاری بێکاری خۆی کوشت


بەپێی هەواڵێک کە لە شاری ڕوانسەر بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندانی 1397ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن 30ی ساڵەی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئومید محەممەدی کوری سەید مراد، هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کۆمپیۆتەر لە ناو دووکانەکەی خۆی پەتی هەڵخستووەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەم کەسە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند: ناوبراو کە لە دووکانێکی کرێ دا کاری چاک کردنەوەی کۆمپیۆتەری دەکرد بە هۆی بار و دۆخی نالەباری کاسبی و گوشاری ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



PM:10:56:15/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌