کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی ، سنە، ورمێ ، کرماشان و مەریوان

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٥ی رێبەندان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی شارەکانی سنە، ورمێ، مەریوان، کرماشان بە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان و جێ بەجێ نەکردنی خواستەکانیان لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێک خست و خوازیاری گەیشتن بە مافەکانیان بوون.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لەگەڵ شارەکانی کوردستان، مامۆستایانی ژمارەیەک لە شارەکانیتری ئێران لەوانە ئەردەبیل و مەشهەد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێک خستووە .


PM:01:54:14/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌