مەسعوود شەمس نژاد، سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

مەسعود شەمس‌نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە تۆمەتی "پرۆپاگاندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی یەکیەتی نەتەوەیی" لە لایەن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ئەو شارە بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، ئەم پارێزەرە کوردە بانگ کرایە لقی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگایی ئینقلابی ورمێ و ئەو سزایەی پێ ڕاگەیەندراوە.

دادگایی کردنی مەسعود شەمس‌نژاد ١١ی ڕێبەندان بێ‌بوونی پارێزەر لە لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی ورمێ بەڕێوەچووە و دادگا بە پشتبەستن بە مادەکانی۴۹۹ و ۵۰۰ یاسایی سزادانی ئیسلامی ئەو حوکمەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.


AM:01:14:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌