ئەو پیاوەی "رەها"ی تەمەن ١١ ساڵی لێ مارە کرابوو دەستگیر کرا

بە پێی هەواڵەکان، ئەو پیاوە ٥٠ ساڵە لە گوندێکی لای ئیلام، "ڕەها"ی تەمەن ١١ ساڵی لە بەرامبەر ١٥ میلیۆن تمەندا لە باوکی سەندبوو و بە زۆر مارەی کردبوو، دوای ناڕەزایەتی لایەن و ناوەندەکانی پارێزەری مافی مناڵان و دەنگدانەوەی دۆسیەکەی، رۆژی دووشەممە ٢٢ی رێبەندان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
جێگەی ئاماژەیە دوای دەنگدانەوەی ئەم دۆسیەیە، رەهای ١١ ساڵ تەمەن لە لایەن "بێهزیستی"ەوە وەرگیراوەو سەرپەرەشتی دەکرێت. ئەمە لەحاڵێکدایە پێشتر لە لایەن بێهزیستی و لایەنەکانیترەوە هەوڵ دەدرا ئەم کارە قێزەونە پەردەپۆش بکرێت.
بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان و یاساکانی پارێزەری مافی مناڵان، زەماوەند کردنی مناڵانی ژێر ١٨ ساڵ قەدەغەیە و هەروەها هەر چەشنە پەیوەندییەکی سێکسی مناڵێکی ژێر ١٨ ساڵ لەگەڵ کەسی سەرووی ١٨ ساڵدا بە دەستدرێژی سێکسی ناوزەد دەکرێت.


AM:01:11:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌