بەڕێوەچوونی رێ ورەسمی رۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ


ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٩ی ٢ی ٢٠١٩ لەسەر بانگهێشت و ئامادەکاری کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، رێوڕەسمێکی بە شکۆ بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە شارۆچکەی سترۆمێن لە نزیک ئۆلسۆ بەڕێوە چوو.

لەم ڕێورەسمەدا کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڕێیانی کۆمەڵە و هەروەها نوێنەری کۆمەڵێک حیزب وڕێکخراوی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆ ئامادە بوون و پێکەوە ڕێزمان لە ٤٠ ساڵ خەباتی ئاشکراو وسەرجەم ٤٩ ساڵ تێکۆشانی کۆمەڵە گرت و یادی هاوڕێی دامەزرێنەر کاک حەمە حوسەین کەریمی و سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێبازی ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتیمان کردەوە.

سەرەتا هاوڕێ فەرهاد مینبەری ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵە لەوڵاتی نۆروێژبە نوێنەر ایەتی سەرجەم تەشکیلاتی نۆروێژ بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و مەبەست لەو ڕێو ڕەسمەی ڕاگەیاند.

دواتر هاوڕێیان موزەفەر ڕەوشەن و خالد مەجیدی مۆمی ٤٠ ساڵەی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەیان هەڵکرد.

ڕێو ڕەسم بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێ حەمە حوسەین کەریمی و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە، پاشان سروودی بانگەواز سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد.

هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان خوێندەوە و دواترهاوڕێ شوانە ڕەحمانی دیکلەمەی پەخشانێک بە ناوی پەیامی پێشمەرگەی کۆمەڵە هاوکات لەگەڵ کلیپێکی ویدۆیی لە سەر کۆمەڵە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، دوابەدوای هاوڕێ شوانە هاوڕێی بەهار فاتمی سروود بێژی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە لەگەڵ هاوڕێیانی گرووپی سروود چەند سروودی شۆڕشگێڕانە لە سروودەکانی کۆمەڵەیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

بەڕێز کاک موحەمەد ئەسکەندەر بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستا نییەکان پیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی هاوکاری کە ٨ حیزبی لە چوار پارچەی کوردستانەوە لەخۆگرتوە، خوێندەوە، بەڕێز بەهار خاتوون ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی خوێندەوە. هاوڕێ جەلال هانیسی شاعیری ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە چەند پارچە پەخشان و شێعری پێشکەش بە ڕۆژی کۆمەڵە کرد.

هاوڕێ کاوە فەرشادفەڕ، بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کۆمەڵە لە نۆروێژ کە پێکهاتون لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی لاوان و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی کولتووری نەوان و کۆمیتەی لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێرلە نۆروێژ، وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی ساڵۆنی مەراسم بە ئاڵای کۆمەڵە و دروشم و تراکتەکانی کۆمەڵە ڕازابۆوە مێزی کتێب کە هەندێک لە کتێب و بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی لە سەر دانرابوو لە بەردەست بەشداربواندا بوو.

هاوڕێیان فەردین سەڵەواتی و ئەسرین دەرسید وەک دوو بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم ناوە ناوە تراکت و بانگەوازەکانی کۆمەڵەیان پێشکەش بە ئامادەبوان ئەکرد،

بەشی دووهەمی ڕێو ڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ بەشی هونەری، هونەرمەندانی دەنگ خۆش بەڕێزان شۆڕش مەریوانی و مووسا مەریوانی و نیزام مەلا زادە بە هاوکاری موزیکژەنی لاو و بە ناو بانگ کاک پێشڕەو زەرداسەر رێ و رەسمەکەیان رازاندەوە.

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی کۆمەڵە تا درەنگانێک لە شەو درێژەی پێدراو دواتر لە ناو شادی و خۆشی بەشداربوان کۆتایی پێهات.

بۆ ئەم ڕێوڕەسمە جیاواز لە هاوڕێیانی ئەندام و دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە، بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە مەدەنی و سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان و بە ئامادەبوون لەگەڵ پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ و پیامی پیرۆزبایی، یان بە ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی لەگەڵمان بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون و شان بە شان تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە نۆروێژ ڕێزیان لە ڕۆژی کۆمەڵە گرت. ئەو حیزب و ڕێکخراوانە وا بە بەشداری مەراسمەکە بوون بریتی بوون لە:

ڕۆژهەڵات:

حیزبی دیموکراتی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

پارتی سەربەستی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان

باشوور:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی نۆروێژ

ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان

پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی ڕێکخراوی ئۆسلۆ

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان

باکوور:

پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور

ڕۆژائاوا:

.ڕەوەندا کوردین سوریا لە نەرویج

.دیدارا کوردی لە نەرویج

هەر وەها کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە نوێنەرایەتی ٨ حیزبی سیاسی سەر بە چوار پارچەی کوردستان ئەکات

بە ناوی کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژەوە، پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییانەوکەسایەتییە سەر بەخۆیانە ئەکەین کە ڕاستەو خۆ یان بە ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی شان بە شانی ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ ڕێزیان بە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە گرت

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی نۆروێژ


PM:07:26:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌