دەستگیرکردنی دوو لاوی کامیارانی لە لایەن ئیتلاعاتەوە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، چەند رۆژ لەوە پێش دوو لاوی خەڵکی نەجەف ئاوای کامیاران بە ناوەکانی سەلاح رەعنایی و حەمید بێهجەتی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستگیرکراون.

بە پێی زانیارییەکان، حامید بێهجەتی دوای یەک رۆژ دەستبەسەربوون ئازاد کراوە، بەڵام دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. بەڵام سەلاح رەعنایی هێشتا هەر دەستبەسەرە و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم دوولاوە کامیارانییە نەزانراوەو نازانرێت بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراون.


PM:07:12:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌