چالاکی بەر بڵاوی تەبلیغی بەبۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد

لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ساڵرۆژی ئاشکرا بونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە هاورێیانی سەنگەری شار چالاکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەرێوەبرد. تێکۆشەران و هەڵسوراوانی ڕێکخستنی نەهێنی کۆمەڵە لە شاری مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە و هەڵکردنی ئاڵای کۆمەڵە بەرەوپیری ڕۆژی کۆمەڵە چوون و لەگەڵ ڕێبازی کۆمەڵە پەیمانیان نوێ کردەوە.

ڕێبوارانی ڕێگای گیانبەختکردووان( خانەی موعینی،جەعفەری کوردنژاد،مەعسوومەسەرهەنگی لەو شوێنانەی شاری مەهاباد چالاکییان بەرێوە بردووە:شەهرەکی کارمەندان، خانەگی،فەلەکەی مامۆستا هێمن،دانشگاە پیام نوور، فەلەکەی ئوستاد هەژار، بازارچەی نوور، تانەکۆرا و کانوونی کارئاموزی

PM:02:06:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌