کرێکارێک لە مازەندەران گیانی لەدەست دا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە: رۆژی هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٣٩٧ کرێکارێکی کانی "واریزە کوه" لە جاددەی "هەراز –ئامۆل) لە پارێزگای "مازەندەران، شۆفێری ماشێنێکی بارهەڵگر لە کاتێکدا کە باری پێ بووە، ماشێنەکەی وەرگەڕاوەو بەم بۆنەوە شۆفێرەکە گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەیەک لەم پەیوەندەدا بە هەواڵنێرییەکانی راگەیاندووە: ئەمە یەکەمجار نییە روودوای لەم چەشنە رووبدات و دواجاریش نابێت، و هەرچەند ماوە جارێک روودوای لەم چەشنە لەم رێگا روو دەدات. هۆکاری سەرەکی روودوای لەم جۆرە ڕێگای هەڵدیر و سەروالێژە کە دەگاتە کانەکە و گرینگی نەدانی بەرپرسانی ئەم کانەیە بە ئەمنییەتی کرێکارەکان و شۆفێرەکان.


PM:01:29:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 22 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌