مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی کرماشان بەردەوامە

بە پێی هەاڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەلات، مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی کرماشان پێی نایە دووهەم رۆژی خۆیەوەو ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ بە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی ٤ مانگیان و حەقی ئیزافەکاری ٨ مانگیان لە بەردەم بینای شارەوانی کرماشان کۆبوونەوە.

شایەن باسە کە کرێکاران شارەوانی کرماشان هەر وەک زۆربەری کرێکارانیتر، کرێکاری گرێبەستن و بە شێوەی کاتی کار دەکەن و کەمتەرخەمی و نەدانی حقوق بە کرێکارانی چەندنی جار بۆتە هۆی ئەوەی کە دەست بدەنە مانگرتن.


PM:01:19:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌