کوژرانی ژنێک لە پارکی کودک ی سنە بە دەستی مێردەکەی


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە 21ی رێبەندان، ژنێک بە ناوی نازانین لە لایەن مێردەکەیەوە لە پارکی کودکی سنە کوژراوە. تا ئێستا ناسنامەی بکوژەکە بۆ ئاسۆی رۆژ دەرنەکەوتووە.

چەند رۆژ لەوە پێش لە شاری دیواندەرە کچێکی ١٦ ساڵان بە ناوی "هۆزان" لە لایەن باوکییەوە بە گومانی بوونی خۆشەویستی کوژرا.

قەتڵی نامووسی و کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف و نامووس بە هەموو شێوەیەک مەحکوومە و پێویستە کۆمەڵگا بە هەموو شێوەیەک دژی ئەم کردەوەیە بوەستێتەوە.


AM:12:53:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌