دیواندەرە/ بەوشیاریی جەماوەرییەوە پێش بە پیلانێکی کۆماری ئیسلامی گیرا!


ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ئاوایی "کانی چەرموو کەڵەکانسەر بە ناوچەی دیواندەرە، لاوان و خەڵکی وشیاری ئەو ئاواییە لە ڕێکەوتنێکی گشتی لەگەڵ باقی خەڵکی ئەو ئاواییە پێشیان بە پیلانێکی ڕژیم دژ بە خەڵکی ئەو ناوچەیە گرت. گەنجان و لاوانی وشیاری ئەو ئاواییە بە دەرکردنی ماشینالاتی هەڵێنجانی ئاسن لە کانەبەردەکانی ئەو ناوچەیە پێشیان بە تاڵانی سامانی خەڵکی ناوچەکە و وێران کردنی سرووشتی ئەو دەڤەرە گرت.

 ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی دەرهێنانی "ئاسنلە کانەبەردەکانی ئەو ناوچەیە لە ڕێگەی کۆمەڵێک کۆمپانیا کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە پشتیوانی دەکرێن، هەوڵی بەتاڵان بردنی سامانی ژێرزەمینی خەڵکی ئەو ناوچەیە و وێران کردنی سرووشت و سامانی سەرزەمینی ئەو ناوچەیەی داوە

پرۆسەی دەرهێنانی "ئاسنلە کانە بەردەکانی ئاوایی کانی چەرموو کەڵەکان بە بێ ڕەزامەندی و بە بێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ئابووری بۆ خەڵکی ئاوایی ئەنجام دەدرا و لە لایەکەوە هەڵێنجانی ئاسن لەو کانەبەردە دەبووە هۆی وێران بوونی کوێستان و لەوەڕگەکانی ئەو ئاواییە زیانێکی گەورە بەر خەڵکی ئاژەڵداری ئەو ناوچەیە دەکەوت.

خەڵکی وشیار و ناڕازی ئاوایی "کانی چەرموو کاڵەکان" ڕایانگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە لە ناوبردنی سرووشتی ناوچەکە و بەتاڵان بردنی سامانی ئەو خەڵکە نادەن


PM:09:19:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌