شارۆمەندێکی خەڵکی روانسەر بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لەدەستدا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی "هەنگاو" بڵاوی کردۆتەوە، شەوی هەینی ٢٠ی رێبەندان شارۆمەندێکی خەڵکی روانسەر بە ناوی "تاهیر سەیدی" تەمەن ٣٧ ساڵ ، کوڕی دەروێش عەلی بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە لە لایەن کارمەندەکانی نەخۆشخانەی روانسەرەوە ، گیانی لە دەستداوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە هەواڵنێرییە، تاهیر سەیدی کە خەڵکی گوندی "مێرگان"ی روانسەرە، بە پێی خۆی سەردانی ئەوە بنکە تەندروستییەی کردووە ، بەڵام بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشک و پەرەستارەکانەوە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لەدەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا ، ئەمە سێهەم کەسە لە شارەکانی کوردستان بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دەدات. لە رۆژانی رابردوودا دوو کەس بە ناوەکانی "دڵنیا سەلیمی" خەڵکی بۆکان و "فەرهاد پیشکار" خەڵکی دێهلۆڕانی سەر بە ئیلام، بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیان لە دەستداوە.


PM:08:57:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌