مێرمنداڵێک لە سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "دانیال شێخەپوور" کوڕی کەماڵ بە هۆی هەژاریی بنەماڵەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا خۆکوژی تازەلاوان و مێرمنداڵان لە کوردستان و ئێران بووە بە دیاردەیەک و بەشی زۆری ئەم کێشانە بۆ هەژاری و گوشاری ئابووری سەر بنەماڵەکانە.


PM:07:52:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌