بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، "کاک بابەعەلی
کۆنەپۆشی" برای هاوڕێی گیانبەختکردوو " ئەحمەد کۆنەپۆشی" ناسراو بە
"ئەحمەد ئارپیجی" کوڕی "شێخ مەحموودی حەسەن ئاوڵە" و یەکێک لە
راهێنەرانی شاخەوانی مەریوان، بە داخەوە بە هۆی نەخۆشی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە و ئەندامانی رێبەری و کادر و
ئەندامانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان
ئاراستەی بنەماڵەی کاک بابەعەلی کۆنەپۆشی دەکەین و هاوخەمی وهاوسۆزیانین.