گوشار بۆ سەر بنەماڵەی دوو ئەندامی کۆمەڵە لە بۆکان

بە پێی ئەو زانیارانەی بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتوون، لە چەند رۆژی رابردوودا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپاوە، گوشار خراوەتە سەر بنەماڵەی دوو ئەندامی کۆمەڵە بە ناوەکانی "ئاوات و دارا" قورەیشی و سووکایەتییان بە بنەماڵە و کەس و کاریان کردووە.

لەم پەیوەندەدا، ئاوات قورەیشی کە دانیشتووی یەکێک لە وڵاتە ئورووپاییەکانە، لە دیواری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی :" بۆ جاری چەندەم لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا باوک و دایکم کە لە بۆکان دەژین، بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا. و سووکایەتیان پێکردوون و پرسیاریان لێکراوە دەربارەی من و دارای برام.

ئاوات قورەیشی هەروەها نووسیویەتی :" دایکم کە پێشتر نەشتەرگەری پەیوەندی گورچیلەی بۆ کراوە، بە پێی ئامۆژگاری پزیشکەکان نابێت لە باری دەروونییەوە گوشار بخرێتە سەری و دەبیت ئارامشی ببێت، بەڵام بەم کارەیان هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکان، ستریش و گوشاری دەروونی دەخەنە سەر دایکم و ئەمەش مەترسیدارە بۆی.


PM:12:36:09/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌