بانگەوازی لاوانی مەریوان، روو بە خەڵکی ئەو شارە دژی خراپی رێگاو بان

رۆژی سێ شەممە ١٦ی ڕێبەندان ، راگەیاندنێک بە ناوی "ڕاگەیاندنی لاوانی مەریوان" دژی خراپی رێگاو بانەکان لە شاری مەریوان و دەورووبەری بڵاو بۆتەوە. لەو راگەیاندنەدا لاوانی ئەو شارە داوا لە خەڵک دەکەن گەندەڵی ناوەندە بەرپرسەکان بخەنە ڕوو. ئەوان باس لەوە دەکەن کە ڕێگاو بانی شاری مەریوان و دەورووبەری لە دۆخێکی خراپدایە و داواکارن کە بە هەڵوێستی یەکگرتووانە دژی ئەم دۆخە بوەستنەوە. 
ئەمەش دەقی راگەیاندنەکەیانە:

داواکاری و بانگەواز

خەڵکی خۆشەیست، لاوانی ئازیز و دڵسۆزی نیشتمان و ناوچەکەمان

وەک ھەموومان ئەزانین مەریوان و ناوچەکەی بەدەست گەندەڵی سیستم و بەرپرسەکانییەوە ئەناڵێنێ و ئاستی خزمەتگوزاری زۆر نزمە و مایەی شەرمە بۆ بەرپرسان

مەریوان و خەڵکی ناوچەکەمان ناو و ناوبانگێکمان لە داھێنان و خەباتی مەدەنیدا بوە و ھەیە

دۆزی ئیسفاڵتی کوچەو کۆڵان خۆتان ئەی بینن و بەرپرسان گوێی پێ نادەن و لێی بەر پرسیار نین

ئێمە بە ناوی لاوانی مەریوان بە نیشانەی ئێعتراز بەو دۆخە ھەڵمەتێکی نەمام چاندنمان دەست پێکردوە

ھەم نیشان بدەین دار و درخت وژینگەمان خۆش گەرەک و ھەم ناڕازین بە دۆخی کوچەو کۆڵانەکانمان

داوا لەھەموو خەڵکی ناوچەکە بە تایبەت لاوانی دڵسۆز ئەکەین لە ھەرشوێنێک چاڵ و دەست ئەندازێک و ئێسفاڵتێکی خراپ ھەیە چڵێک نەمامی تیا بنێن

لەم ھەڵمەتەدا ھاوکارمان بن

داواتان لێ ئەکەین لە ھەر کوێ ھەر نەمامێکتان ناشت وێنەیەکی لێبگرن و بینێرن بۆمان کە بڵاوی کەینەوە

ئێمەی لاوانی مەریوان بە ڕۆڵەی خۆتان بزانن و پەیجەکەمان بە لاپەڕەی خۆتان بزانن

بە ھانای بانگەوازەکەمانەوە بێن و بۆ خزمەت بە ناوچەکەمان لەم ھەڵمەتەدا ھاوکارمان بن

لەگەڵ ڕێزی تایبەتمان

لاوانی مەریوان


PM:02:22:05/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌