بە بەشداری سکرتێری گشتی کۆمەڵە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بەڕێوە برد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ کۆڵن


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی شەممە ٢٦ ژانوییەی ٢٠١٩ کۆنگرەی ئێرانی فێدێراڵ کۆبونەوەیەکی تایبەتی لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بە بەشداری بەرپرسی یەکەمی حیزب و ڕەوتە سیاسییەکانی بەشدار لەو دامەزراوەیە بەڕێوە برد. لەم کۆنگەرەیەدا بارو دۆخی ئێران بە وردی تاوتوێ کرا و هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەش لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا وتارێکی پێشکەش کرد

لە کۆتایی کۆبوونەوە تایبەتەکەدا دامەزراوەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە. ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێنەوە دەقی ڕاگەیاندنەکەیە؛

خەڵکی تێکۆشەر

حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان

ڕووداوە سیاسییەکان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە سەد شاری وڵات دا، ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان و سەرکوت کردنیان، ناڕەزایەتییەکانی ژنان دژ پێشێل کردنی مافەکانیان و بەرین بوونەوەی بزووتنەوە سیاسییەکان لە ناوچە  جیاجیاکانی ئێران، ئەم وڵاتەی بەڕێژەیەکی رچاو لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی قووڵ بەڕەوڕوو کردۆتەوە. ئەم قەیرانانە بۆتە هۆی هەرچی لاوازتر بوونی دەزگای دەسەڵاتدار لە کۆی گشتی خۆیدا کردووە و ئەگەری لێکهەوەشانی ناوخۆیی نزیک وەختی ئەو دەسەڵاتە لە ئارادایە.. بە تایبەت کە گوشارە ناونەتەوەییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ بەستنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی لە دەستتێوەردان لە وڵاتەکانی ناوچەکە (ڕۆژهەڵاتی ناوراست) پێشگێری لە هەرناردەکردنی تیرۆریزم و ئاژاوەگێڕی و نانەوەی نائەمنی لە ناوچەکە و جیهان و چونەدەرەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنامەی بەرجام و توند کردنەوەی گەمارۆکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی و هاوکات بوونی ئەم دۆخە لەگەڵ سەرکوتی ناوخۆیی و گوشار لە دەروەی بواری بۆ سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی بەربڵاو خۆش کردووە.

کۆنگەرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و ڕەچاو کردنی سیاسەتی هاوتەریب لەگەڵ دۆخی ئێستا و بڕێاری نوێ حیزب و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەندام لە کۆنگرەی بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و تایبەت لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بانگەواز کرد

ئەم کۆبۆنەوەی کۆنگرە لە بەرزترین ئاست و بە بەشداری هەموو ڕێبەرانی حیزبەکانی ئەندام لە کۆنگرە، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ژانوییەی ٢٠١٩ و پاش تاوتوێ کردنی پرسەکانی ڕۆژەڤ و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا لە سەر ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ناوخۆ و دەروەی ئێران بۆ دەست نیشان کردنی ستراتێژی ئەم قۆناغەی کۆنگرە و بە تایبەتی سیاسەتی کۆنگرە لە پێوەند لەگەڵ یەکێتی سیاسییەکان لە خەبات دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گەیشتە ڕێکەوتنی هەمە لایەنە. کۆبوونەوەکە دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بە سەرکەوتووی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

سکرتارییەتی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ



PM:03:17:30/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌