عادل بەهرامی، هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، عادڵ بەهرامی چالاکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی کۆمەڵە، کە ماوەی چەند مانگە لە تورکیەیە و ماوەیەک لەوە پێش دەستگیرکرا، مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت کە دیپۆرت بکرێتەوە بۆ ئێران.

عادڵ بەهرامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، رایگەیاندووە لە رۆژی ٤ی رێبەندان گوێزراوەتەوە بۆ بەشی بێگانەکان بۆ دیپۆرت کردنەوە.

عادڵ بەهرامی کە چەند مانگە لە تورکیەیە ، کارتی یۆئنی هەیە و بە شێوەی یاسایی لەو وڵاتە گیرساوەتەوە.

عادڵ بەهرامی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا داوای لە سەرجەم چالاکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ کردووە هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی دیپۆرتی ئێران نەکرێتەوە، چون لەگەڵ دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.


PM:09:18:26/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌