شارۆمەندێکی خەڵکی ورمێ لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "عیسمەت سەلەحشوور" کوڕی "خۆرشید" و خەڵکی ئاوایی "فەلەکان" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ بە تۆمەتی "هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران" حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەدا داسەپاوە.

"عیسمەت سەلەحشوور" ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دەستبەسەرەو ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

بە پێی زانیارییەکان ناوبراو لە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستگیرکرا. ئیتلاعاتی سپای ورمێ داوای لە "عیسمەت سەلەحشوور" کردبوو کە شوێنی مانەوەی حیزبە کوردییەکان دەر بخات بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە هیچ زانیارییەک لەو بارەوە بدرکێنێت، بۆیە دەستگیرکراوەو سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.


AM:11:35:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌