سێ ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران دەستگیرکران


بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، رۆژی سێ شەممە ٢ ی رێبەندان، ٣ کەس لە ئەندامانی "ناوەندی نووسەرانی ئێران" بە ناوەکانی " بێکتاش ئابتین، رەزا خەندان مەهابادی و کەیوان پاژن" بانگ کرانە دادگای ئینقلابی تاران و دەستگیرکران.

جێگەی ئاماژەیە لە لایەن دادگاوە داوایان لێکرابوو هەر کامەیان پارەیەکی زۆر وەک بارمتە دابنێن، بەڵام بۆیان جێبەجێ نکراوە، هەر بۆیە لە لایەن قازییەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە.

هەروەها قازی دادگا بەری بەوە گرتووە کە پارێزەری هەرکام لەم سێ ئەندامەی ناوەندی نووسەرانی ئێران لە کۆبوونەوەی دادگایی کردنیاندا ئامادە بێت.

ناوەندی نووسەرانی ئێران کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە ساڵی ١٣٤٧ دامەزراوەو ژمارەیەک لە نووسەرە دیارەکانی ئێران ئەندامی ئەم ناوەندە بوون و هەن و بەردەوام وەک ناوەندێک دژی سانسۆر و سەرکوتکاری کاری کردوە.


AM:11:11:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌