مناڵێکی ١١ ساڵان بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سپای شنۆ


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢ی رێبەندان، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران هێرشیان کردۆتە سەر نانەواییەکی گوندی "حەسەن تۆران"ی سەر بە شاری شنۆ و دەستیان کردووە بە ئەزیەت و ئازاردان و سووکایەتی بە خەڵکی گوندەکەو پشکنینی مۆبایلی کرێکارەکانی نانەواکە، لە کاتی پشکنینی مۆبایلی کرێکارەکاندا بە بیانووی بوونی "وێنە" و "کلیپ" ی پێشمەرگە لە ناو مۆبایلەکەیدا، مناڵێکی ١١ ساڵانیان بە ناوی " رەشید مستەفا" کوڕی "مستەفا" دەستگیرکردوە و دواتر بانگیان کردۆتە ئیلاعاتی سپا.

جێگەی ئاماژەیە هێزەکانی سپا و بەسیج لەم رۆژەدا ، بازگەی پشکنینیان لە رێگای گوندەکانی "سەرگیز" و"حەسەن تۆران" داناوەو دەستیان کردوە بە پشکنین و لێپرسینەوە لە خەڵک.


AM:11:04:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 58 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌