موختار زارعی ''سنەیی '' سزای ٣ساڵ زیندانی بەسەرداسەپاوە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چالاکێکی مەدەنی وڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری ''سنە '' بەناوی ''موختار زارعی '' کە پێشتر ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەری لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوو ، و بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی پارێزگای ''سنە '' بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پڕۆپاگەندە لە دژی نیزام سزای ٣ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە .

ئەو چالاکە مەدەنی و ڕۆژنامەنووس لە تویتێکدا لە لاپەرەی ئینستا گرامی خۆی ڕایگەیاندووە ، لە حاڵێکدا سزای ٣ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاندووە کە ناوبراو لە کاتی دانیشتنی دادگا ئامادە نەبووە .


AM:10:52:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌