کچێکی تەمەن ١١ ساڵان لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بە پێی هەواڵەکان، رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن ١١ ساڵ ، قوتابی پۆلی پێنجی سەرەتایی، لە بینای قوتابخانەی "ئەسغەر زادە" حەبی خواردوەو بە هۆی حەب خواردنەوە باری تەندروستی تێکچووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە ، بەڵام بەداخەوە گیانی لە دەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم مناڵە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. باوکی ئەم کچە منداڵە بە هۆی قەرزداری لە زیندانە و برایەکیشی بە زۆر براوەتە سەربازییەوە.

بە پێی ئامارێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ لانیکەم ٤١ مناڵ لە شارە کوردنشینەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە هەژاری و کێشی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەوە ، خۆیان کوشتووە، کە لەو رێژەیە ٢٨ کەسیان کچ بوون.


PM:11:19:18/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌