کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری ورمێ


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢٥ی بەفرانبار بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم لە کۆڵبەرەکان لە سنووری ورمێ و لە گوندی "رازی" سەر بە "قوتوور" کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا یووسفی" گیانی لە دەستداوەو کۆڵبەرێکیتریش بە ناوی "ئێحسان خالیدی" بریندار بووە.

لە سەرەتای وەرزی زستانەوەو لە ٢٥ رۆژی رابردوودا، ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان، بریندار بوون و گیانیان لە دەستداوە کە لەو ژمارەیە ٢١ کەسیان بریندار بوون و ٩ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.


AM:01:48:16/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌