شارۆمەدێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی خۆی گیانی لەدەستدا


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ بەفرانباری ١٣٩٧ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "بێهرووز زەینالی" کە لە زیندانی شاری خۆی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

ئەم بەندکراوە ماوەی ٣ ڕۆژ بووە کە دەستی داوەتە مانگرتن و لێوەکانی خۆی دووریبۆوە. هۆکاری مانگرتنەکەی "بێهرووز زەینالی" ئیزن نەدانی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ مەرەخەسی وەرگرتن بووە.

هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنێک کە تۆری مافی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، مردنی ئەم بەندکراوە گوماناوی لە خوێندراوەتەوە. تەرمی بێ گیانی ئەم بەندکراوە بە شێوەیەکی گوماناوی لە ئاودەستی بەندیخانە لە لایەن هاوبەندییەکانییەوە دۆزراوەتەوە.

ئەم کەسە بە تۆمەتی دزی کردن، دەستگیر کرابوو و لە زیندانی شاری خۆی، سەر بە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر بوو.


AM:11:22:15/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌