بە هۆی تەقینەوەی مین، لە سنووری قەسری شیرین، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا


بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ بەفرانباری ١٣٩٧ دوو سەربازی "ئەرتەشی" ئێران بە ناوەکانی "عەلی ڕەزاد نادعەلی" و "عەلی ڕەزا مەشرقی" بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.

ئەو دوو سەربازە لە کاتی هاتووچوو و گەڕان لە ناوچەی سنوری "قەسری شیرین" سەر بە پارێزگای "کرماشان" ئەم ڕووداوەیان بۆ پێش هاتووە و بە مەبەستی چارەسەری پزشکی گواسترانەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بەڵام پێش ئەوەی کە بیانگەیەنن بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەست دا.

هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژێک پێشتر، یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٧ دوو کەس بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا. یەکێکیان "مەحموودزادە" شۆفێری لۆدێری ئیدارەی ڕێگاو شارەبانی بوو کە بە هۆی تەقینەوی مینێکی دژە تانک بە سەختی بریندار بوو و توشی مەوج گرتوویی بوو، ئەو شارۆمەندە دیکە کە ناسنامەی بۆ ئاسۆی ڕۆژ دەرنەکەوتووە لە کاتی شوانیدا بە هۆی تەقینەوە مینێکی دژە کەسی بە سەختی بریندار بوو.


AM:11:16:15/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌