رژیم هەوڵ دەدات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی مەهاباد

بە پێی ئەو ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە: سپای پاسدارانی مەهاباد و ناوەندە ئەمنییەکان خەریکن دێمۆگرافی مەهاباد دەگۆڕن و تەمایانە ئەو بەڵایەی بەسەر نەغەدە و ورمێی دا هێنایان، بەسەر مەهابادیش بێنن.

بەشێکی زۆر لە زەوییەکانی "مەسکەنی مێهر" بە خۆڕایی دراوە بە خزم و کەسی ئەو بەرپرسانە کە تورکن و خەڵکی پارێزگای تەورێز و شارە تورکەکانی تری ئێرانن.

تەواوی زەوییەکانی پشت بیمارستان کە هی هیلالی ئەحمەری شاری مەهابادە، خەریکن دەیدەن بە تورکەکان.

تەعاونی مەسکەنیمێهری ژمارە 2 کە خاوەندارێتی زەوییەکانی خەزایی دەکا، بۆئەوەی کارەکانی لە رووی یاساییەوە جێبەجێ بکات، پەنای بردووە بۆ قازی پوور، نوێنەری شاری ورمێ و زەوییەکی زۆریش لەو زەویانەی خەزایی بەخشراوە بە موعەلیمە تورکەکان.

ئەو زەویانەی خەزایی لکێندراون بە بەشێک لەناوچەی شاروێرانی مەهاباد و لە ئەگەری بە تورک کردنی ئەو ناوچە و بە هۆی بەربڵاوی شاروێران و لەباربوونی بۆ گەورە بوونەوەی شار، ئەو ناوچە دەبێ بە تورک و لە ئەگەری بە تورک بوونی ئەو ناوچەش، بەشێک لە سنووری شاروێران لەتەک مەهاباد، دەبێ بە تورک.!

لە پشت، پشت تەپی مەهاباد، خەریکن تورک جێگیر دەکەن و بە سەنەد زەوییەکانیشیان، بەنێو دەکەن.

فەرماندەی سپای پاسداران و قازییەکانی دادگای ئینقلاب لە مەهاباد، چەندین هێکتاریان لە زەوییەکانی، پەیامی نوور، گومرگ و .... کڕیوە و خەریکی فرۆشتنیانن بە غەیرە کوردەکان و هێنانی تورک بۆ شاری مەهاباد.


PM:01:26:14/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌