سێ زیندانی لە یاسووج بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دران


بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار سێ زیندانی بە ناوەکانی "کیککاوس جەمال سیرەت" ، "رۆستەم رەزایی" و "عەبدوڵڵا جەواهری" کە بە تۆمەتی دزی چەکدارانە دەستگیر کرابوون بە بەرچاوی خەڵکەوە لە شاری یاسووج لە سێدارە دران.

دەوترێت ٦ کەس لەم پەیوەندەدا و بە تۆمەتی دزی چەکدارانە لە پارێزگاکانی فارس و کەهگیلۆیە و بۆیرئەحمەد دەستگیر کراون و ٤ کەسیان سزای ئیعدام بە بەرچاوی خەڵکەوەیان بەسەردا داسەپاوە.


AM:11:41:13/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌