کرێکارێکی کورد لە دێزفوول گیانی لەدەستدا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە،رۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار کرێکارێکی کورد بە ناوی لەتیف حسەینی کوڕی "حاجی حسێن" خەڵکی گوندی "ئاڵیجان" سەر بە خوڕخوڕەی دیواندەرە ، کە لە دێزفووڵ خەریکی کارکردن بوو، "گاز گرتوویەتی" و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
بە پێی زانیارییەکان سێ کرێکاریتر لەم پەیوەندەدا و لەگەڵ ئەم کرێکارە کوردە گیانیان لە دەستداوە  کە خەڵکی ئیلام و دەورووبەری بوون. بەڵام تا ئێستە ناسنامەیان بۆ ئاسۆی رۆژ ئاشکرا نەبووە.

هەر لەم پەیوەندەدا و بە پێی ئەو هەواڵانەی پێشتر لە ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژ بڵاو کراونەتەوە، رۆژی هەینی ٢١ی بەفرانبار بە هۆی گازگرتوویەوە لە تەورێز و بەدرە ٥ کرێکاری گیانیان لە دەستداوە.


نەبوونی ئەمنییەتی کارو شوێنی کار هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی کرێکارانە لە ئێران. ئێران لە باری ئەمنییەتی کارییەوە لە دونیا لە پلەی ١٠٢ دایە و ئەمەش بەردەوام ناڕەزایەتی ناوەند و سەندیکا کرێکارییەکانی لێکەوتۆتەوە.


AM:11:32:13/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌