بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و ورمێ


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەلکی ناوچەی مەرگەوەڕی سەر بە ورمێ، بە ناوی عەقیل ئیبراهیمی، ٢٦ ساڵ تەمەن، بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیمەوە لەم ناوچەیە فیشەک بەر لاقی کەوتووەو بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە کوردە بە برینداری گەیەنراوەتە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری ورمێ.

هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لە سنووری ئارمەردەی بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی "هیدایەت محەممەدی" ٣٥ ساڵ تەمەن بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم بریندار بوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستە، واتە تا رۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون و گیانیان لە دەستداوە. لەم ژمارەیە ٥ کەس گیانی لە دەستداوەو ١٦ کەس بریندار بوون.

نەبوونی دەرفەتی کار و بێکاری وایکردووە کە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان روو بکەنە کاری مەترسیداری کۆڵبەری و بەم هۆیەوە رۆژانە بە تەقەی هێزەچەکدارەکان یان بە رووداوی سروشتی، یان تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دەدەن.


PM:03:25:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌