هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق لە سوورییە


بە پێی هەواڵەکان: شەوی هەینی ٢١ی بەفرانبار فڕۆکە جەنگییەکانی ئێسرائیل ، فڕۆکەخانەی دیمەشقیان مووشەکباران کردوەو بە پێی زانیارییەکان لانیکەم ٨ خاڵی گرینگیان کوتاوە.

چەند سەرچاوەیەک لە ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند ناوەند و بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لەو فڕۆکەخانەیە کراونەتە ئامانج.

تا ئێستە زانیاری زیاتر لەم بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە. بەڵام کاناڵی تەلەفیزیۆنی "المنار" سەر بە حیزب اللە لوبنان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێن، ئەم مووشەکبارانەی پشتڕاست کردۆتەوە.


AM:11:46:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌