گواستنەوەی زیندانییەکی سیاسی، خەڵکی بۆکان بۆ زیندانی ورمێ


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هرانا بڵاوی کردۆتەوە، لە چەند رۆژی رابردووداو رۆژی ١٢ی بەفرانبار، مستەفا مستەفەوی، کە رۆژی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ دەستگیر کرا، دوای ٢٧ رۆژ راگرتنی لە گرتووخانەی بۆکان و لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ و ئێستا لە بەندی ٣-٤ زیندانی ورمێ دەستبەسەرە.

بە پێی زانیارییەکان ئەم شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراوە.


AM:11:38:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌