پێنج کرێکار بە هۆی گاز گرتوویەوە گیانیان لە دەستدا

شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی "سەید ئەحمەد ئەحمەدی و سەید ئیبراهیم ئەحمەدپوور" خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی گازگرتووی گیانیان لە دەست دا.

بە پێی زانیاراییەکان ئەو دوو کرێکارە کوردە لە یەکێک لە کێڵگەی پەلەوەری بووستان‌ئابادی شاری تەورێز خەریکی کرێکاری بوون بە هۆی نەشتی گاز لە کاتی حەوانەوەی شەودا ، گیانیان لە دەست داوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم دوو کرێکارە کوردە، خێزاندار بوون و هەرکامەیان چەند مناڵیان هەیە.

هەر لەم پەیوەندەدا و بە پێی هەواڵی هەواڵنێرییە ناوخۆییەکانی ئێران، سێ کرێکار لە کۆمپانیای رێگا و بان، لە شاری "بەدرە" سەر بە پارێزگای "ئیلام" بە هۆی گاز گرتووییەوە گیانیان لە دەستداوەو کرێکارێکیش مەسمووم بووەو نێردراوەتە نەخۆشخانە.

نەبوونی ئەمنییەتی کارو شوێنی کار هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی کرێکارانە لە ئێران. ئێران لە باری ئەمنییەتی کارییەوە لە دونیا لە پلەی ١٠٢ دایە و ئەمەش بەردەوام ناڕەزایەتی ناوەند و سەندیکا کرێکارییەکانی لێکەوتۆتەوە.


AM:11:28:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌