لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شاری '' سنە '' کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بە پێی هەوالێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی'' نەوید خالیدیان '' بەخواردنی قورسی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێت ئەم کوڕە لاوە تەمەن ٢٦ساڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

هەر لەم پەیوەندەدا، هەفتەی رابردوو، کچێکی تەمەن "١٦" ساڵ بە ناوی "سارا" لە شاری سنە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆکوژی لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان تا دێت پەرە دەستێنیت و هۆکاری سەرکەی ئەم دیاردە بە هۆی هەژاری و بێکاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوەیە. بێگومان کۆماری ئیسلامی بەرپرسە لەو دۆخەی کە کۆمەڵگای ئێران و کوردستانی تێکەوتووەو بەشێکی زۆری کێشە کۆمەڵایەتییەکان، لەوانە پەرە سەندنی دیاردەی خۆکوژی بۆ سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵات دەگەڕێتەوە


AM:11:12:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌