زیندانییەک بە بەرچاوی خەڵکەوە لە کازروون لە سێدارە درا


بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "هرانا" بڵاوی کردۆتەوە رۆژی پێنج شەممە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٧، پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری کازروون بە کە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئینسان ڕفاندن سزای ئێعدامی بەسەردا داسەپابوو، بە بەرچاوی خەڵکەوە سزای ئیعدامەکەی جێبەجێ کراو و لە سێدارە درا.

سزای ئێعدام و ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوە، یەكێک لە پرسانەیە کە ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە. ئێران لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە سزای ئێعدام بە بەرچاوی خەڵکەوەو لە شوێنە گشتییەکانی تێدا جێبەجێ دەکرێت.


PM:01:49:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌