١١ قوتابی خوێندنگەیەک لە میاندواو بە هۆی مەسمووم بوونەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی (هرانا) دای ناوە، رۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار ١١ قوتابی خوێندنگەیەک لە میاندواو و دانیشتووی ناوچەی "سووگلی تەپە" لە خوێندنگەکەیان مەسمووم بوون و تووشی سەرەگێژەو ڕشانەوەو سک ئێشە هاتوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی "عەباسی" لە میاندواو.

ناستاندارد بوون و پیس بوونی ئاوی خواردنەوە، بووفە و ئەو شوێنانەی خواردەمەنی بە مناڵان ئەفرۆشن لە قوتابخانەکان زۆر جار رووداوی لەم جۆرەی لێ دەکەوێتەوە لە ئێران.


AM:01:05:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌