دایکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە رۆژی هەینی 14ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە گوڵنار ساڵەحی ، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، هاوڕێ قادر ویلایەتی لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ھاوڕێ قادر ویلایەتی ساڵی ١٣٦٢ی ھەتاوی لە ئاوایی دەواخ لە ناوچەی دیواندەرە لە شەڕ لەگەڵ ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ، گیانی بەختکرد و پەیوەست بوو بە کاروانی سەربەرزی گیانبەختکردووانی کۆمەڵەوە.

لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە و کادر و ئەندامانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە گوڵنار ئەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:09:35:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 42 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌