کۆڵبەرێک لە سنووری بانە، بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم بریندار بوو


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمەم ١٩ی بەفرانبار ١٣٩٧ هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزە سەربازی و چەکدارەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی "حسێن رەسووڵی" تەمەن ٤٠ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو مناڵ، چەند فیشەک بەر لاقی کەوتووەو بە خەستی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هاوڕێکانییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بانە و سەرەڕای خەستی برینەکانی بەڵام بە گشتی باری تەندروستی جێگیرە.

لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستە لە سنوورەکانی کوردستان ١٨ کۆڵبەر بریندار بوون و گیانیان لە دەستداوە. بە پێی زانیارییەکان ٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوەو ١٤ کۆڵبەر بریندار بوون.


PM:01:47:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌