دوو شارۆمەندی خەڵکی ''هەورامان '' لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ''سەوڵاوا '' دەستگیرکران


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوندی ئاسۆی ڕؤژهەڵات گەیشتووە ،سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی هیزەلیباس شەخشییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی ''سەوڵاوا '' هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ''ئارام و بۆرهان ئەدوایی '' و لە شوێنی کارەکەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا ئێستە دیار نییە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی '' سەوڵاوا '' بەچ تۆمەتێک ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستگیر کردووە .

جێگەی ئاماژەیە : کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاویی چووار شارۆمەندی خەڵکی گوندەکانی''سڵێن و دەگاگا''سەربە ناوچەی ''هەورامانی سەوڵاوا '' بە ناوکانی ''ئەنسار ئەدوایی '' فەردین ئەدوایی '' زانیار مورادی ''و حەمید ئەحمەدی '' لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر و پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کران .


PM:01:29:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌