پارێزەرێکی کورد خەڵکی ورمێ دەستبەسەر کرا


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندێ هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٧ پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی "مەسعوود شەمس نژاد" کە یەکێک لە پارێزەرە بە ناوبانگەکانی شاری ورمێیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەکان "مەسعوود شەمس نژاد" لە یەکێک لە دانیشتنەکانی دادگایی کردنی یەکێک لە بریکارەکانی دەستبەسەر کراوە و پاشان هێزە ئەمنییەکان خۆیان کردووە بە شوێنی کاری ئەم پارێزەرەدا و هەڵکوتاوەتەوەسەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و هەندێک لە کەل و پەل و بەڵگەنامەکانی ئەم پارێزەرەیان زەوت کردووە؛ پاشان "مەسعوود شەمس نژاد" یان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواستەوە.

ئەمە یەکەم جار نیە کە ئەم پارێزەرە کوردە دەستبەسەر دەکرێت، "مەسعوود شەمس نژاد" پێنج ساڵ لەوە پێش و ساڵی ١٣٩٢ دەستبەسەر کرابوو و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی "یەک میلیارد" تمەنی ئازاد کرابوو.


PM:01:26:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌